په‌یامێ سه‌ره‌خۆشی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن (د.خ)

سیاسی
  • 9-08-2022, 10:11
  • +A -A

    به‌غداـ  INA 

    تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق پرسنامه‌یه‌ك به‌بۆنی یادی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن سڵاوی خوای لێبێت راگه‌یاند.

    تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی له‌و په‌یامه‌دا راگه‌یاند" پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌موو موسلمانان به‌گشتی و عێراقییه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدكردنی سه‌روه‌ری شه‌هیده‌كان ئێمام حوسێنی كوری عه‌لی سڵاوی خوایان لێبێت. 

    هه‌روه‌ها وتی" سه‌روه‌ری گیانلبه‌ران له‌رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا هه‌ڵوێستێكی نواندووه‌ كه‌ نیشانه‌كانی له‌سه‌ر رۆخساری مێژوو له‌هه‌موو كات و ساتێكدا هێشتوته‌وه‌، وه‌كو مۆم و خاڵێكی گه‌شاوه‌ له‌هه‌موو چركه‌ساته‌كانی دوایی عاشۆرادا ماوه‌ته‌وه‌، حوسێن و هه‌ڤاڵه‌ خۆراگره‌كانی سڵاوی خوایان لێبێت ته‌نها جه‌نگێكی هاكه‌زایان نه‌كردووه‌، به‌ڵام داستانێكی گه‌وره‌یان تۆمار كردووه‌ كه‌له‌ناو بیرو هۆشی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ كه‌بستویانه‌. 

     هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا هاتووه‌" عێراقییه‌كان ئه‌م یاده‌ به‌چاوی فرمێسك و دڵی شكاوه‌ و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هه‌موو پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ و ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی سته‌م و به‌رده‌وامیه‌ له‌سه‌ر وته‌ی نه‌خێر‌، كه‌ پێش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌كه‌ربه‌لایی پیرۆز ده‌ستیپێكردووه‌ و بێ ده‌نگ نابێت، دووباره‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو هه‌وادارانی حوسێن سڵاوی خوای لێبێت و ئه‌وانه‌ی دڵی خۆیان به‌رێبازی بابی ئازدایخوان به‌ستووه‌ ده‌كه‌ین.