واشنتۆن نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانی گازی فرمێسكرێژ له‌دژی خۆپیشانده‌رانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌ینێت

سیاسی
  • 9-08-2022, 09:50
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA
    دوێنی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كرگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌كارهێنانی گازی فرمێسكرێژ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌دژی خۆپیشانده‌رانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.

     بالێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" ئێمە نیگەرانین لەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە بەکارھێنانی گازی فرمێسکڕێژ و گولەی رووپۆشکراو بە پلاستیک و بڵاوەپێکڕدنی خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و ئەندامانی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەن لە کاتی ئامادەکاری و هەروەها لە  کاتی خۆپیشاندانەکان کە لە ٦ مانگی ئاب لە سلێمانی ئەنجامدران.

    هه‌روه‌ها وتی" بۆ ئەوەی دیمۆکراسی سەربکەوێت، حکومەتەکان پێویستە پارێزگای بکەن لە  مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان کە بەپێی دەستوور پارێزراون و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێداناون، لەناویاندا ئازادی گردبوونەوە بەشێوەیەکی ئاشتییانە و ئازادی ڕادەربڕین و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە ،هەروەها ڕێگەدان بە ڕۆژنامەڤانان کە بەکاری خۆیان هەستن بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوە و دەستێوەردانی ناپێویست. ئێمە هانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەدەین پێداچوونەوە بەو رێوشوێنانە بکەن و جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەو ڕۆڵە گرینگەی کە ئازادی ڕاگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی و سەروەری یاسا دەیگێڕن لە سیستەمی دیمۆکراسیدا.