حەلبوسی : عاشوڕا میتۆدێکە بۆ هەموو ئەوانەی خوازیاری ئازادی وکەڕامەتن

سیاسی
  • 8-08-2022, 20:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حلبووسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە سەرەخۆشی خۆی ڕاگەیاند بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمامی حوسەین ( ع).
    هەروەها حەلبووسی لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد وتی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە
    گەلی عێڕاق و نەتەوەی ئیسلام دەکەین بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی باوکی ئازادیخوازان ئیمامی حوسەین سەلامی خودای لێبێت.
    وتیشی کە عاشورا ویادی شەهیدکردنی ئیمامی حوسەین لەکەربەلا بەهموو مانا وپەندە مرۆییەکانیەوە دەمێنێت وەک پڕۆگرامێکی ڕانمایی بۆ هەموو ئەوانەی کە خواستی ئازادی وکەڕامەت و بەرگری ستەم و زۆرداریان هەیە.