بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی گشتی گومرگی عێراق تۆمارە نێودەوڵەتییەكانی TRIP TICی بۆ ئۆتۆمبێلی گەشتیاری بیانی پەسەند كرد كە لە وڵاتانی جیهاندا كارپێدەكرێت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : بە رێنمایی و بەدواداچوونی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی مافی مرۆڤـ شاكر مەحمود ئەلزوبەیدی و بە مەبەستی ئاسانكردنی رێكارەكان و ڕەزامەندی وەزیری دارایی وەرگیرا بۆ كاركردن و پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی ژمارە (1)ی ساڵی 1984، كە مەرجەكانی بۆ چوونە ژوورەوە و دەرچوونی ئۆتۆمبێلەكان دیاری كردبوو لە هاتنە ناو وڵات و چوونە دەرەوە لێی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی گەشتیاری كە دێنە ناو وڵاتەوە بە بەڵگەنامەیەكی فەرمی (توربێتك كتێبی هاتوچۆ) بەپێی ئەم رێنماییانە دەخرێتە ژوورەوە.