سەرۆك كۆمار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لەسەر بێت) سەرەخۆشی دەكات

سیاسی
  • 8-08-2022, 16:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لەسەر بێت) سەرەخۆشی كرد.
    ساڵح لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و رایگەیاندووە : لەم بۆنە مەزنەدا رووداوی تەفی نەمر، كە ئەبی ئەلئەحرار ئیمامی حوسێن (سڵاوی خوای لەسەر بێت) لە دژی نادادپەروەری راپەڕیوە، پرسە وسەرەخۆشی خۆم دڵسۆزانە رادەگەیەنم بۆ گەلی عێراق و بۆ نەتەوەی ئیسلامی و بۆ مەكانەتی مەرجەعیە،ئەو ئاماژەی بەوەدا كە: ئەو كارەساتانەی كە داستانی عاشورا پلانی بۆ دانراوە سنووری كات و شوێنیان تێپەڕاند تا بووە نموونەیەك بۆ هەموو مرۆڤایەتی كە لەسەر مەزهەب ونەتەوە و تائیفەیەك ناوەستێ، بۆ ئەوەی بە ماف بگەین و بەرەنگاری نادادپەروەری و ستەمكاری ببنەوە، هەرچەندە تێچوونەكان زۆر بن و بەم شێوەیە قوربانیدانی ئیمام بوو بە ڕێگایەكی ڕووناك و نوێبووەوە لەسەر ڕێگای ئازادی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی ئەمڕۆ پێویستمان بەوەیە، لەم یادەوەرییە نەمرەوە وانە و مانا وەربگرینەوە و وزەدان و یەكخستنەوەی ریزەكان و یەكگرتنەوە لە ژێر بنمیچی میللەتدا لە چاكسازی و خزمەتكردنی گەلە سەبر و خۆڕاگرەكەمان كە شایەنی هەموو باشترین و سەلامەتی و خۆشگوزەرانییە و كاركردن بۆ دەوڵەتێكی بەتوانا شایستەی عێراق و گەلەكەی و وڵاتەكەمان پێویستی بە چاكسازی گشتگیرە.
    لە كۆتاییدا وتی : سڵاو لە گەلەكەمان كە یادی عاشورا دەكەنەوە، لە جەماوەری خۆبەخش بۆ خزمەتكردنیان، هەروەها لە هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان و جومگە پاڵپشتەكانمان.