كەسی یەكەمی حیزبەكان لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆدەبنەوە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 8-08-2022, 14:56
  • +A -A

    هەولێر - INA
    رۆژی چوارشەممە 10ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، كەسی یەكەمی بەشێكی زۆر لە حیزبەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن. 
    فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی لایەنەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كراوە و رۆژی چوارشەممە 10ی مانگ كۆبوونەوەكە دەكرێت.
    وتیشی: كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بە ئامادەبوونی كەسی یەكەمی بەشێكی زۆری حیزبەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت".