نەزاهە لەبارەی رێوشوێنەكانی لەسەر دۆسیەی گرێبەستی نێوان بانكی ڕافیدەین و یەكێك لەكۆمپانیاكانی پێدانی ئەلكترۆنی رونكردنەوە دەدات

ناوخۆ
  • 8-08-2022, 14:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نەزاهە ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: بوونی دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەسێی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لەبەردەم دادوەری بەرپرسی كێشەی نەزاهە پەیوەست بەگرێبەستەكە كەئەنجامدرا بۆ دەركردنی كارتی پێدانی ئەلكترۆنی لەنێوان بانكی ڕافیدەین و كۆمپانیای (بوابە عەشتار) بۆ پارەدانی ئەلكترۆنی كۆتایی پێهێنراوە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەو دۆسیەیەی لەئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران - لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانەوە وەریگرتووە، پەیوەندی بە یەكێك لەو دۆسیانەوە هەبوو كە پێشتر لێكۆڵینەوەیان كردبوو لەسەر تێوەگلانیان لەبابەتی پێشێلكارییەكان لەگرێبەستی نێوان بانك و كۆمپانیاكە.
    ئاشكراشیكرد: داوای وەرگرتنی شایەتی نوێنەری یاسایی بانكی ڕافیدەین و ڕاسپاردەكانی بەدواداچوونی ئیداریی كە لەوەزارەتی دارایی پێكهاتووە و مەحزەری لیژنەی تەكنیكی كە لەڕاسپاردەكانی بەدواداچوونی ئیدارییەوە دەركراون.
    ئاماژەی بەوەشدا: كە دەستەكە بۆ دابینكردنی لێكۆڵینەوەی ئیداری و ئامادەبوونی نوێنەری یاساییان ئاڕاستەی بانكی ڕافیدەینی كردووە و وەڵامی نەداوەتەوە.
    راشیگەیاند: ڕاپۆرتەكەی نووسینگەی وردبینی دارایی فیدڕاڵی لە خۆیدا ئاماژەی بە هەبوونی پێشێلكارییەكە كرد كە نوێنەرایەتی دەكرێت لەلایەن پێدانی مۆڵەت لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ ئەو كۆمپانیایەی كە بووە هۆی تێپەراندنی گرێبەستەكە.
    جەتیشیكردەوە: سەرەڕای دەركردنی بڕیارەكانی بانكی ناوەندی بۆ وەستاندنی بەرزكردنەوەی داواكارییەكانی كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلكترۆنی و ڕونیكردەوە كە ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە و وردبینی تەواوكردووە كە بووە هۆی ئەوەی كەیسەكە بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی ڕوسافە رەوانە بكات كە تایبەتە بە بینینی كەیسەكانی نەزاهەیە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دەستە داوا لە هەموو وەزارەت و دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكات كە ئەگەر داوا بكرێت بە شایەتی نوێنەری یاسایی، دابینكردنی مەحزەری لێكۆڵینەوە ئیدارییەكان خێراتر بكەن.
    ئاشكراشیكرد: زۆربەی ئەو دۆسیانەی كە لەبڕیارەكەدا دواكەوتون دەگەڕێتەوە بۆ دواكەوتنی دابینكردنی ئەمە دوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پشكنەرانی گشتی.