بەغداد - INA
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە باشوری ڕۆژئاوای كەركوكیان ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێكی لیوای 16ی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای كەركوك ئەنجامیان دا.
ئاشكراشیكرد: ئۆپەراسیۆنەكە ناوچەی چەمی خاسە و گوندەكانی چەرادغلوو و مەازید قەتش لە باشوری رۆژئاوای كەركوكی گرتەوە، بە ئامانجی گەڕان بەدوای داواكراوەكان و باشكردنی ئاسایش و سەقامگیریی تیایدا.