زیدان و عەللاوی باس لە كێشە یاساییەكانی ئەو گرێبەستانە دەكەن كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت واژۆیان كردووە

سیاسی
  • 8-08-2022, 13:14
  • +A -A

    بەغدا -  INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زیدان  و وەزیری دارایی عەلی عەللاوی تاوتوێی كێشە یاساییەكانی پەیوەست بەو گرێبەستانەیان كرد كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت واژۆ دەكرێن.
    لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوەكراوە فائیق زەیدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە كێشە یاسایییەكان كرد كە پەیوەستیان بە گرێبەستەكان كردووە كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت واژۆ كراون، هەروەها رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چاككردنەوەی ئەو هەڵەی كە سەبارەت بەو گرێبەستە و هاوكارییەكان خراونەتەڕوو بە مەبەستی پاراستنی پارەی گشتی.