بەغداد – ا ه ع هێزێكی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد، ئەمرۆ دوو شەممە، منداڵێكی ئازادكرد دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد سەبارەت بە بوونی روداوێكی رفاندن لەناوچەی شوعلەی خۆرئاوای بەغداد. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: دوای بوونی زانیاری ورد سەبارەت بە رفاندنی منداڵێك لەناوچەی شوعلە لە خۆرئاوای بەغداد، هێزێكیان چووەتە ناوچەكە و گەمارۆی داون، رونیشیكردەوە دوای گەڕان و پشكنین ئەو منداڵەیان رزگاركردوە و رفێنەرانیشیان دەستگیركردووە، راشیگەیاند: رفێنەرەكە كە رەگەزنامەی عەرەبی هەیە رادەستی نوسینگەی روبەروبوونەوەی تاوان كراوە.