بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، ستایشی هەوڵە پاڵپشت و چڕ و پڕەكانی پاپای كرد لەمەڕ ئاسایش و سەقامگیری عێراق.
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردووەتەوە :ئەمڕۆ سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح سەرۆك بەرهەم ساڵح لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا،پێشوازی لە باڵیۆزی دەوڵەتی ڤاتیكان میتگا لسكۆڤارلە عێراق كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییە هاوبەشە بەهێزەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و ڕێگاكانی گەشەپێدانیان كرد وهەروەها فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش لە هەموو بوارەكاندا، هەروەها هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەوپێشبردنی كولتووری پێكەوەژیان و دیالۆگ و لێكنزیكبوونەوە بۆ ئەوەی ئاشتی بەرقەرار بێت.
سەرۆكی كۆمار ستایشی رۆڵی ڤاتیكان و هەوڵەكانی پاپای باڵای پاپا فرانسیس لە پاڵپشتی و خەمخۆری بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و گەلەكەی و چەسپاندنی كلتوری خۆشەویستی و لێبوردەیی لە نێوان گەلاندا.