ئەنبار - INA
ئەمڕۆ دووشەممە لیوا عەبدولئەمیر یاروڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا گەیشتە ناحیەی ڕوتبە لە ڕۆژئاوای ئەنبار، بۆ بەدواداچوون بۆ دوایین ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە بۆ سەر حەشارگەكانی پاشماوەی داعشی تیرۆریست.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: سەرۆك ئەركانی سوپا لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا گەیشتە ناحیەی روتبە لە رۆژئاوای ئەنبار بۆ پشكنینی كەرتی فیرقەی پێنج و بەدواداچوون،سەبارەت بە دوایین ئامادەكارییەكان و ئۆپەراسیۆنەكانی پێشوەختە لەسەر كۆشكەكانی پاشماوەی تیرۆر كە چەندین جار هەوڵیان داوە ئاسایش و سەقامگیری دەسەڵاتی دادوەری بكەنە ئامانج، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
یارەڵڵا لە میانی گەشتەكەی ستایشی ئەو ئاستە ئەمنییەی كرد كە لە ناوچەكانی رۆژئاوای ئەنبار بەدەست هاتووە، دوای زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی سەركەوتوو و هێرشی ئاسمانی كە زیانێكی زۆری بە داعشی تیرۆریست گەیاند لە ژیان و كەرەستەدا.