بەغدا- INA
خالد بەتاڵ ئەلنەجم وەزیری پلاندانان ڕایگەیاند: پاڵپشتییەكانی كۆریای باشوور بۆ هەوڵەكانی عێراق لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بەهێز كردووە.
راگهیاندنی وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە دهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگهیاند" ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری پلاندانا خالد بەتاڵ لە ئۆفیسەكەی خۆی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری كۆریای باشوور (سۆنگ سو جۆی ) بۆ عێراق و شاندی یاوەری كرد.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە د.ساهر عەبدولكازم بەڕێوەبەری گشتی بەشی هاریكاری نێودەوڵەتی ئامادەی بوو، ئاسۆی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆستیان تاوتوێ كرد لە بوارەكانی بازرگانی، ئابووری، وەبەرهێنان، تەكنیكی و زانستی، و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی ئەم هاوكارییە بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەل.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیری پلاندانان ئاستی هاوكاری و قەبارەی ئەو پاڵپشتییەی كە كۆریا پێشكەشی كرد و بەردەوامە لە پێشكەشكردنی بە عێراق بەهای داوە و ئاماژەی بەوەدا : كەئەم پاڵپشتییە بەشداربووە لە بەهێزكردنی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق، بەتایبەتی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاوەدانكردنەوە ، هەروەها لەرێگەی جێبەجێكردنی پرۆژەخزمەتگوزارییەكان، لە زۆرێك لە پارێزگاكاندا، جەختی لەگرنگی هاوكاری زانستی و سوود وەرگرتن لەشاروزایی كۆری لەپەرە پێدانی تواناكانی كادیرانی عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا كردووە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی كۆریا پێزانینی قوڵی خۆی بۆ ئەو هاوكارییانەی لایەنی عێراقی لەگەڵ وڵاتەكەی نیشانی داوە، ئامادەیی حكوومەتی كۆریای دەربڕی بۆ بەردەوامبوونی هاوكاری و پشتیوانی بۆ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا.
جگە لەوەش هەردوولا تاوتوێی تەواوكردنی مەرجەكانی رێككەوتننامەی هاریكاری زانستی و تەكنیكی نێوان عێراق و كۆریا و دیاریكردنی شوێن و كاتی واژۆكردنی لەلایەن هەردوولا كرا.