به‌غداـ INA
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دوێنی راگه‌یاند كه‌ده‌ست بهههوێك كردووه بۆ دووباره نوژهكردنهوه و ئاماده‌كردنی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌وانه‌ی بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستانی داعش به‌كارده‌هێنران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌راگه‌یندراوێكدا كهكۆپیهك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" وه‌زیری به‌رگری جومعا عیناد سه‌عدوون له‌ئاهه‌نگی فه‌رمانده‌ی فڕۆكه‌وانی سوپای عێراق ئاماده‌بوو كه‌تایبه‌ت بوو بهئامادهكردنهوهی درۆنه‌كانی شه‌ڕكه‌ری جۆری (CH4) كه‌فه‌رمانده‌ی فڕۆكه‌وانی سوپا به‌هه‌وڵ و ده‌ستی كارمه‌نده‌كانی ئاماده‌ی كردوون.
هه‌روه‌ها راگهیندراوهكه وتی" ئه‌م هه‌ۆڵه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی ههوێك بووه بۆ فڕاندنی ئه‌م فڕۆكانه له‌ئاسمانی عێراق و چاودێریكردنی جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستانی داعش و شانه نووستووه‌كانی و لێدانی گورزی سه‌ربازی لێیان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پێگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر خاكی عێراقیان نه‌بێت.