بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ یەکشەممە، ناسر شیبلی، وەزیری گواستنەوە، بوونی توێژینەوەیەکی بۆ پێداچوونەوە بە بلیتی فڕۆکەی نێوان بەغدا و هەولێر راگەیاند.
ناسر شیبلی، لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوە کردووە، "وەزیری گواستنەوە هێڵە ئاسمانییەکانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە سەرلەنوێ چاوبخشێنن بە نرخەکانی بلیتی نێوان بەغدا و هەولێر"، ڕوونیشیکردووەتەوە "هێلە ئاسمانییەکان لیژنەیەکیان هەیە بۆ ئەو مەبەستە و ئێستاش ئەو بابەتەیە لە لێکۆڵینەوەدایە و ئەنجامەکان دەخرێنەڕوو”.
لەبارەی فراوانکردنی گۆڕەپانەكانی پێشوازی بۆ وەرگرتنی بارهەڵگرەکان، شیبلی جەختی لەوە کردەوە کە "پرۆژەی فراوانکردنی گۆڕەپانەكان پێشوازی تەواو بووە، لە 15ی ئابەوە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە دەکرێتەوە کە نزیکەی 750 هەزار مەتر چوارگۆشەیە". ، جگە لە تەواوبوونی ڕێگاکە و هەروەها دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتی گواستنەوە دەرچەی هەیە کە ئێستا کاریان لەسەر دەکات، کە بریتین لە ترێبیل، ئەلوەلید، عەرعەر ، سەفوان، و شەلامچە، هەروەها دوو دەرچەی لەگەڵ ئێراندا هەیە".