بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پشتڕاستی کردەوە کە پلانی ئەمنی بۆ زیارەتی ١٠ی موحەڕەم چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیاندراوێكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "لیژنەی باڵای ئاسایش بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ، کۆنفرانسێکی بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئەمنی بۆ زیارەتی عاشوراو و زیارەتی چلە لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامدا".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دووپاتی كرده‌وه، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه "سه‌رجه‌م پلانه ئه‌منییه‌كان ته‌واو بوون و خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی هاتنی سه‌رجه‌م سه‌ردانكه‌ران بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لا"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، لیوا عه‌بدول ئەمیر شەمەری، جەختی لە ناردنی هێزی ئەمنی و سەربازی بۆ پارێزگای کەربەلای پیرۆز و دابینکردنی هەموو توانا سەربازییەکان بۆ سەرکەوتنی کردەوە.