بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، دەستگیرکردنی تۆڕێکی تایبەت بە ساختەکاری و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە بابل ڕاگەیاند.
رەسووڵ لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "دەزگای دەستپاكی نیشتمانی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ تاوانە رێكخراوەكان لە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی لە پارێزگای بابل ئەنجام دەدات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تۆڕێكی تایبه‌ت به ساخته‌كردن و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر په‌نجا ملیۆن دیناری عێراقی ساخته و 40 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه".