وەزیری پەروەردە تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی بەسەرکەووتویی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 7-08-2022, 14:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری پەروەردە علی دلێمی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە تەواوبوونی تاقیکرنەوەکانی ئامادەیی بە سەرکەوتوویی ڕادەگەیەنێت.
    دلێمی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی لەهەموو ڕوویەکەوە سەرکەوتنی
    بەدەستهێناوە ئەویش بە کۆششێکی نیشتیمانی مەزن کە وەزارەتەکان و دەزگا ئەمنیەکان بەشداریان تیاداکرد، هەروەها دلێمی سوپاسی خۆی ئاڕاستەی لێژنەی تاقیکردنەوەکان کرد کەپێکهاتووە لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا وکارەبا وگەیاندن ووەزارەتی بەرگری وناوخۆو دەزگای هەواڵگری ناوخۆو ئاسایشی نیشتیمانی لێژنەکانی تاقیکردنەوەکان لە پارێزگاکان.
    هەروەها دلێمی سوپاسی میلاکاتی پەروەردەیی کرد لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی بنکەکانی تاقیکردنەوەکان وچاودێران و فەرمانبەرانی کارگێڕی و هەموو ئەوانەی بەشداریانکرد لە سەرکەواندنی پڕۆسەکە.
    هەروەها وەزیر سوپاسی خۆی ئاڕاستەی دایبابان کرد لەپاڵپشتکردن و هاوکاریکردنی منداڵەکانیان.