بەغداد INA
دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ چوار تۆمەتبار دەردەکات کە فڕۆکەخانەی بەغدایان بە موشەک کردبووە ئامانج.
بەیاننامەی ئەنجومەنی دادوەری باڵا کە دەست
ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای تاوانەکانی کەرخ بڕیاری زیندانیکردنی بۆ چوارکەس دەرکرد کە لە مێژووی2022/1/28
فڕۆکەخانەی بەغدایان موشەکباران کردبوو.
بەیاننامەکە وتی بڕیارەکە بەپێی مادەی چوارەمی /1 لەیاسای دژەتیرۆر ژمارە13ی ساڵی 2005 دەرکراوە.