بەغداد /INA
سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە فەرمانی بە کادیرانی ئەمیندارێتی
شاری بەغداکرد کە بەردەوام بن لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی
هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کازمی سەردانی ئەمیندارێتی شاری بەغدای کرد بۆ شارەزابوون لەڕەوشی خزمەتگوزاریەکان بۆ هاووڵاتیان.
هەروەها ڕوانیە خشتەی کاری پڕۆژەکان و ئاستی جێبەجێکردنیان.
سەرۆک وەزیران لەمیانەی سەردانەکەیدا
جەختیکردەوە لە ڕێکخستنی پڕۆژەکان وکارکردن لەسەر لابردنی دیاردە دزێوەکانی شارەکە.
هەروەها کازمی چاوی کەوت بەژمارەیەک
لە هاووڵاتیان وکادیرانیشی ئاڕاستەکرد بەبەردەوامبوون لەسەرپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان وخزمەتکردنی شاری بەغدا کە شارێکی دێرینە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات