بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەدا قاچاخی زیاتر لە 750 هەزار لیتری نەوتی پوچەڵكردەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە چالاكەكانی بۆ كەمكردنەوەی كەیسی قاچاخی نەوت و پێكهاتەكانی، بەپێی زانیاری ورد و ئۆپەراسیۆنی جیا جیا، مەفرەزەكانی دەزگاكە لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا توانیان ئۆپەراسیۆنێك پوچەڵ بكەنەوە بۆ دزینی بەرهەمە نەوتییەكان بەبڕی زیاتر لە (750 هەزار لیتر) لەكاتی دەستبەسەراگرتنی (8) شوێنی نەوت و (30) ئۆتۆمبێل و دەستگیركردنی شۆفێرەكانیان.
ئاشكراشیكرد: دەستبەسەراگرتنی شوێنە نەوتییەكان كە بۆ بازرگانیكردن و دووبارە بەكارهێنانەوەی نەوت و پێكهاتەكانی بە تەنكی پلێت و پلاستیكی قەبارە جیاوازەكانەوە بەكاردەهێنرێت كە بەرهەمی نەوت بە چەند جۆرێكی جیاواز لەناو پارێزگاكانی (بەغدا - دیالە - كەركوك - سەلاحەدین - بەسرە نەینەوا).
راشیگەیاند: مەفرەزەكانیان توانیان دەست بەسەر تانكەرەكان بگرن و شۆفێرەكانیشیان دەستگیر بكەن لە كاتێكدا بە شێوەیەكی نافەرمی نەوت و دەسكەوتەكانی باركرابوون، لەناو پارێزگاكانی (بەسرە، بەغدا، كەركوك، بابل، ئەنبار، سەلاحەدین نەینەوا و دیالە).
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات