بەغداد - INA
وەزیری نەوت و سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئیحسان عەبدولجەبار ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: عیراق تاكە وڵاتە توانای بەرهەمهێنانی گەورەترین بڕی نەوتی خاوی هەیە لەنێوان ئەو وڵاتانەی لەچەند ساڵی داهاتوودا نەوتی خاو بەرهەم دەهێنێت، جەختیشیكردەوە: كە عێراق بەرهەمی زیادەی هەیە لەبەر دەستدا بۆ پڕكردنەوەی بازاڕی جیهانی، ئاماژەی بەوەشدا: كە عێراق تا ساڵی 2025 دەگەینە نزیكی خۆژێنی لە بەرهەمە نەوتیەكان.
وەزیری نەوت لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی صەباح كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، رایگەیاند: عێراق توانایەكی دەگمەنی هەیە و نزیكەی تاكە وڵاتی بەرهەمهێنەكانی ئۆپیك و نا ئۆپیك كە توانای زیادكردنی بەرهەمی نەوتی خاوی هەیە بە بڕی 3.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا لەسەر بەرهەمی ئێستای عێراق لە ساڵانی داهاتوودا.
ئاشكراشیكرد: بۆ كۆتایی ساڵی 2028دا عێراق پرۆژەی هەیە و توانای كۆكردنەوەی زیاتر لە 3.300 ملیۆن بەرمیلی هەیە لە ڕۆژێكدا تا كۆتایی ساڵی 2028 كە دەتوانێت لە كۆتایی ساڵی 2025دا 8 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرهەم بهێنێت.
وتیشی: ڕێژەی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لەڕێگەی بەندەرەكانی بەسرەوە نزیكەی 3 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل بووە لەڕۆژێكدا.
راشیگەیاند: كۆی عێراق لە خشتەی ئۆپێك جێگیر بوو دوای زیادبوونی ئەم دواییە بووە بە نزیكەیی 4 ملیۆن و 664 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەبەراورد بە پشكی عێراق لە خشتەی پێشوودا كە 4 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بوو لە هەر ڕۆژێكدا تۆماری دەكرد، وتیشی: عێراق بەرهەمی زیادەی لە دەستدایە، بۆ بازاڕكردنی ئەو بڕەی كە پێویستە بۆ بازاڕی نەوت لە جیهاندا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هیچ دابەزینێكی تۆمار نەكراوە لە ڕێژەی هەناردەكردنی خاو، بەهۆی كێشەی پلاتفۆرمی هەناردەكردن، وتیشی: عێراق مانگانە ئامانجەكانی خۆی لە هەناردەكردنی نەوتی خاودا بە پێی ئامانجی راگەیەندراو بەدەست دەهێنێت.
ئاشكراشیكرد: هەندێ جار كەمكردنەوە هەیە لە ژمارەی هەناردەكردن وەك هەمیشە، كە ڕوودەدات لە كاتی كاری زیادكردنی ئاسانكاری نوێ یان لە كاتی جێبەجێكردنی چاودێریكردنی خولی.
رونیشیكردەوە: عێراق كەمكردنەوە پێویستەكانی هەیە بەهۆی هەناردەكردنی چەند بڕە لە ماوەی پێشوودا، وتیشی: بەرهەمی عێراق لە ئێستادا بڕی 4.400 ملیۆن بەرمیل دەبێت كە نزیكەی 200 هەزاری بەرمیلی بۆ بەرهەمهێنانی هێزی كارەبا بەكار دەهێنرێت، هاوكات پاڵاوگەكانی ناوخۆ لە ڕۆژێكدا زیاتر لە 700 هەزار بەرمیل لە بەرهەمی ئێستایدا وەردەگرن، بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان دەگاتە 450 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات