بەغداد - INA
دەستەی نەزاهە ئەمڕۆ یەكشەممە داوای لەهاوڵاتیان كرد كەڕاپۆرتیان لەسەر گەندەڵی بدەنێ، هاوكات تەئكیدیان لەنهێنی ڕاپۆرتەكان كردەوە.
نەزاهە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەو هاوڵاتیانەی كە لەكاتی پێداچونەوەدا بەسەر فەرمانگەكانی حكومەتدا یان گومانكردن لە گەندەڵی لە دەوری دۆسیەی یەكێك لە وەزارەت و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، دەستپێشخەری بكەن و پەلەبكەن لە ناردنی راپۆرت لەسەر ئەو بابەتە، جەختیشیكردەوە: هەموو ئەو سكاڵاو و پەیوەندیانەی كەپیانگەیشتووە جێگەی بایەخ و كرداری دەستەیەو رێوشوێن دەگیرێتەبەر.
ئاشكراشیكرد: دەزگاكانی دەستە بۆ وەرگرتنی سكاڵا و پەیوەندی بكەن بە ژمارەی بێ باج (154)، و ئیمەیڵ [email protected]، ئەوە جگە لەئامادەبوونی سكاڵاكار لەبارەگای بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی بەدواداچوونی كۆمیسیۆن لەبەغداو پارێزگاكان بۆ پێشكەشكردنی سكاڵاو پەیوەندیەكان.
رونیشیكردەوە: كۆمسیۆن سەرنجی هاوڵاتیان ڕادەكێشێت بۆ ئەو ڕاستییەی كە ڕاپۆرتەكان بە بەڵگەوە پشتگیری دەكرێن، دوور لە لێسەندنەوە و پەیوەندیە بەدكارەكان، هاوكات دەستە پابەندە بەپاراستنی نهێنی پرۆسەی ڕاپۆرتكردن و ناسنامەی سوتێنەرەكان و راشیگەیاند: بەشداری كردن لەم كەمپینە نوێنەرایەتی ئەركێكی نیشتمانی پیرۆز دەكات كە دەبێتە هۆی شەڕی دژی گەندەڵی و كەمكردنەوەی ڕێگاكانی و پاراستنی ماڵی گشتی، هەروەها پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوولاتیان و سەودا نەكردن پێیان لەلایەن كەسانی نەفس نزمەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات