بەغداد - INA
سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: رۆژی سێشەممەی داهاتوو پشووی رەسمی دەبێت.
سكرتارییەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بڕیاردرا رۆژی سێشەممەی داهاتوو بكرێتەپشوو كە دەكاتە 10ی موحەرەم ئەلحرام، لە ساڵی 1444ی ه، ئەمە لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت).