بەغداد - INA
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ یەكشەممە، دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختی ڕەتكردەوە.
جومانا غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمسیۆن دەزگایەكی پیشەیی بێلایەنە كە بڕیار لەسەر هەڵبژاردن و ڕیفراندۆم و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار بە كاری هەڵبژاردن جێبەجێ دەكات.
ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی كۆمسیاران دەسەڵاتی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانە و بەرپرسیارە لە دیاریكردنی ئەو بەروارە یان كاتانەی كە پێویستە بۆ هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن بە ڕاوێژ لەگەڵ حكومەتدا لەسەر بنەمای یاسای هەڵبژاردن لە هێزدا ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەنجومەنی كۆمسیاران هیچ بڕیارێك و ڕاگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە دەرنەكردووە.
رونیشیكردەوە: سەبارەت بەبودجەی هەڵبژاردن بەزۆری بودجەیەكی تایبەت بۆ تەرخان دەكرێت كە ڕەنگە لەگەڵ بودجەی فیدراڵیدا بێت یان بەتاكی تەرخان بكرێت و ئەمەش پێویستە بەیاسایی بكرێت و ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن یان ئامادەن یان نا سەر بەئەنجوومەنی كۆمیساران.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات