بەغداد - INA
وەزارەتی پەیوەندییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: لەپڕۆسەی ڕێككەوتندایە لەگەڵ كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاری بۆ دامەزراندنی مانگی دەستكرد، و ئاماژەی بە هۆكارەكانی وەستاندنی پرۆژەكە كرد لە ١٠ ساڵ پێش ئێستا.
عادل ئەعرەجی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی وەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە ساڵی 2013ەوە تا ئەمڕۆ هیچ بودجەیەكی وەبەرهێنان بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخاننەكراوە و وتی: مانگی دەستكرد پرۆژەیەكی بەرزخوازانەیە كە لە ساڵی 2012ەوە ڕاگیراوە و بە بارودۆخی داعشی تیرۆریست و نەبوونی بودجەدا تێپەڕیوە.
ئاشكراشیكرد: تەندەرێكی گشتی بۆ سەرجەمی كۆمپانیاكانی ئەلفاندەر خرایەڕوو و ئێستا لە پرۆسەی گرێبەستداین لەگەڵ كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاری بۆ دیاریكردنی پێداویستی و تایبەتمەندییە تەكنیكییەكانی مانگی دەستكرد و بودجەی دەوڵەت هیچ بڕە پارەیەك لە بودجەی وەبەرهێنان تێناپەڕێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات