ڕافیدەین قەرزی نوێ بۆ دروستكردنی خانو و نۆژەنكردنەوەی یەكەی نیشتەجێبوون دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 7-08-2022, 11:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕافیدەین ناساندی قەرزی نوێی بۆ دروستكردنی خانو  و ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی یەكەی نیشتەجێبوون ڕاگەیاند.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە رێگەی لقەكانیەوە لە بەغداد و پارێزگاكان قەرز بۆ نۆژەنكردنەوەو ئاوەدانكردنەوەی یەكەی  نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان بە بڕی 50 ملیۆن دینار دەبەخشن.
    ئاشكراشیكرد: قەرز بۆ نۆژەنكردنەوە یان چاككردنەوە یان دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان و بەشەكانی تر لە یەك جار دەدرێت.
    رونیشیكردەوە: ماوەی دانەوەی 50 ملیۆن قەرزەكە تا 10 ساڵ و بە قازانجی لەسەدا 5 ە.