نه‌جه‌فی پیرۆز.. گه‌یشتنی 28 هه‌زار سه‌ردانیكه‌رانی عه‌ره‌بی و بیانی بۆ یادكردنه‌وه‌ی عاشۆرا

ناوخۆ
  • 6-08-2022, 23:03
  • +A -A

    نه‌جه‌فی پیرۆزـ INAـ حه‌یده‌ر فه‌رمان

    ئه‌مڕۆ ئێواره‌ پارێزگاری نه‌جه‌فی پیرۆز دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پلانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌یادكردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری عاشۆرا به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك به‌رێوه‌ ده‌چێت، هه‌روه‌ها كارگێری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف راگه‌یاند زیاتر له ‌28 هه‌زار گه‌شتیاری عه‌ره‌بی و بیانی له‌رۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌مه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ نه‌جه‌ف.

     پارێزگای نه‌جه‌ف ماجید وائیلی له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه‌ راگه‌یاند" پلانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌یادی عاشۆرا به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك وباش به‌رێوه‌ده‌چێت و هاتووچۆی پارێزگاش هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌ له‌روویی داخستنی شه‌قامه‌كان. 

    هه‌روه‌ها وتی" ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ردانی پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆزی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی یادنه‌وه‌ی عاشۆرا.
    له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌رپرسی فرۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی پیرۆز موسه‌نا تالیقانی له‌لێداونێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" فرۆكه‌خانه‌ هه‌ر له‌رۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌مه‌وه‌ وتائێستا زیاتر له‌ 140 گه‌شتی ئاسمانی هه‌بووه‌ و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بۆ ئه‌م یاده‌ سه‌ردانی نه‌جه‌فی پیرۆزیان كردووه‌ به‌رێگای فرۆكه‌خانه‌وه‌ زیاتربووه‌ له‌ 28 هه‌زار كه‌س كه‌له‌وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ئێران و لوبنان و وڵاتانی دیكه‌ هاتوون. 

    هه‌روه‌ها وتی" كارگێری فرۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی پیرۆز به‌شه‌ورۆژی هه‌وڵه‌كانی چركردۆته‌وه‌ له‌پێناو پێش كێش كردنی باشتری خزمه‌تگوزار و ئاسانكاری بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هۆتێڵه‌كان و بازاره‌كانی پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆز به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێشوازیان له‌سه‌ردانیكه‌رانی عه‌ره‌ب و بیانیان كردووه‌ كه‌یه‌كه‌م جاره‌ له‌دوای هاتنی په‌تای كۆرۆنا به‌م شێوه‌یه‌ بێت. 

    سه‌رۆكی هاوبه‌ندی هۆتێڵه‌كان له‌پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆز سائیب ئه‌بو غه‌نیم به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" گه‌رانه‌وه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی عه‌ره‌ب و بیانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له‌یادكردنه‌وه‌ی عاشۆرا و بۆنه‌ ئایینه‌كانی دیكه‌ له‌عه‌ته‌به‌كانی پیرۆز له‌نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لای پیرۆز و كازمییه‌ و سامه‌رای پیرۆز بووه‌ هۆی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری. 
     هه‌روه‌ها وتی" كه‌رتی گه‌شتیاری ئایینی له‌ساڵی 2019 پاشه‌كشه‌ی كرد وله‌ساڵی 2020 به‌هۆی په‌تایی كۆرۆناوه‌ زیاتر بووه‌ وراوه‌ستا به‌ڵام له‌دوایی سووكردنی رێكاره‌كانی كۆرۆنا سه‌رله‌نوێ بوژاوه‌ و ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری له‌م شارانه‌ كه‌ ئه‌م عه‌ته‌به‌ پیرۆزانه‌یان لێیه‌.