بەغداد INA
بەڕێوبەرایەتی گشتی راهێنانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە ڕەزامەندی فەرمی بۆ وەرگرتنی ئەو ناوانەی کەماون بۆ کۆلێژی سەربازیەوە وەریگرتوە، هاوکات ڕۆژی 17ی ئاب وادەی چاوپێکەوتنەکانیان دیاریکردووە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی عەممار کەریم سەرایی لەڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ئاماژەی بەوەدا کە "ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران بۆ پەسەندکردنی ناوی پاشکۆی 40 ناو لەسەر بنەمای ئەو کتێبەی بۆی نێردراوە دوای تەواوکردنی چاوپێکەوتنەکان بۆ 360 ناو لەماوەی پێشوودا بۆ تەواوکردنی ئەو ژمارە بۆ 400 ناوەیە وەریگرتوە،کە "17ی ئابی ئێستا وەک بەرواری چاوپێکەوتن دانراوە".
سەرای داوایکرد کە کاتژمێێر7ی ئێوارە لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە ئامادەبن و کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارە،جاوپێکەوتن لەگەڵیان دەکرێت داواش کرد بە جلی سەربازی (قات سەربازی + پێڵاوی پیشاندەر)ئامادە بن، قژبڕینی سەر (ژمارەی سفر) و هێنانی کەلوپەلە تایبەتیە ڕەسەنەکان.
"بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕاهێنان کۆتایی فایلی چاوپێکەوتنی کۆلێژی سەربازی لەم بەروارەدا ڕادەگەیەنێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات