سلێمانی - INA
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: چەندین پەرلەمانتار و سەركردایەتی نەوەی نوێ دەستگیر كراون.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە دەڵێت: چەندین پەرلەمانتار و سەركردایەتی نەوەی نوێ دەستگیر كراون و زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەكدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆكی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە لە شاری سلێمانی.
ئاشكراشیكرد: نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆك و سەركردایەتی و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەكە دەخاتە ئوستۆی دەسەڵات و تەواوی قونسوڵیەت و باڵوێزی وڵاتان و نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگادار كراونەتەوە.
پێشتر جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ شەممەی دیاریكردبوو بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێم وەك ناڕەزایی دژی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات