بەغدا ـINA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ شەممە هێرشی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ئیداەنکرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف لەڕاکەیندراوێکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە راگەیاند: عێراق ئیدانە و نەرازیبونی خۆی لەهەمبەر هێرشی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەڕدەبرێت کەلەئەنجامدا ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی فەلەستینی کەیەکێک منداڵە شەهید بووە لەگەڵ برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.
هەروەها وتی: زمانی توندوتیژی کەکیانی زایۆنستی بەکاری دەهێنێت تەنها خوێنڕشتن بەدوایێ خۆیدا دێنێت و رەوشێکی ئاڵۆز بەرپا دەکات هەروەها هیچ ئەنجامێکی نابێت جگە لە ئاڵۆزیەکان و نەبوونی چارەسەری.