به‌غداـ INAـ نه‌سار ئه‌لحاج
دكتۆر مزه‌فه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی سندۆقی سه‌روه‌ری دیاریكرد و ئاماژه به‌و لایه‌نه‌شی دا كه به‌رێوه‌ی ده‌بات.
ساڵح له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" بیرۆكه‌ی سندۆقی نه‌وه‌كان له‌ناوه‌رۆكی مادده‌ی 19 یاسایی كارگێری دارایی ئیتیحادی هه‌مواركراوی ژماره 6ی ساڵی 2019 هه‌ڵقوڵاوه، كه‌باس له‌دامه‌رزاندنی سندۆقی سه‌روه‌ری ده‌كات كه‌پاره‌ی زیاده له‌دوای خه‌رجییه‌كانی یاسایی بودجه‌ی گشتی ساڵانه و كورتهێنان ده‌مێنته‌وه تێدا هه‌ڵبگیرێت.
هه‌روه‌ها وتی" سندۆقی سه‌روه‌ری یان سندۆقی نه‌وه‌كان پێویستی به‌بودجه‌ی گشتی ئیتیحادیه بۆ ساڵی 2022 بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی بكرێت و بنه‌ما و میكانیزمه‌كانی كاركردنی سندۆق له‌كۆتایی ساڵی دارایی دیار بكرێن، به‌تایبه‌تی له‌دوایی ئه‌وه‌ی بانگی ناوه‌ندی عێراق ئاماده‌ی خۆی ده‌ربری بۆ به‌رێوه‌بردنی سندۆقه‌كه به‌پشت به‌به‌ستن به‌یاسایاكه‌ی چونكه بانكی ده‌وڵه‌ته و بریكاری داراییه‌كه‌شی له‌به‌رێوه‌بردنی هه‌موو وه‌به‌رهێنه داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
دكتۆر موزه‌فه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌مه نابێته رێگر كه وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌باشی بكات بۆ دارشتنی پلان وبه‌رنامه‌ی به‌رێوه‌بردنی سندۆقی سه‌روه‌ری یان سندۆقی نه‌وه‌كان و دانانی ئامانجه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی ئابووری له‌وڵات.
هه‌روه‌ها وت" پاره زیاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسایی فریاكه‌وتنی ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدانی 1ماره 2ی ساڵی 2022 و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 13ی یاسای كارگێری دارایی ژماره 6ی ساڵی 2019 هه‌مواركراو سه‌باره‌ت به‌مه‌رجداركردنی خه‌رجكردن به‌رێژه‌ی 12/1 له‌كۆی خه‌رجییه‌كانی فیعلی ساڵی 2021 تائێستا له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه كار پێده‌كرێت وه‌كو یه‌ده‌كی پاره هه‌ژمار ده‌كرێت.
ساڵح دووپاتیكرده‌وه كه سندۆقی سه‌روه‌ی له‌كاتی دامه‌زراندنی هه‌رده‌مێنته‌وه په‌یوه‌ستدار به‌مه‌رجێكی پێشوه‌خته ئه‌ویش یاسایی بودجه‌ی گشتییه، به‌ڵام جیا له‌مه پاره زیاده‌كان ده‌مێنه‌وه له‌سه‌ر حیسابێك كه مادده‌كانی سه‌ره‌تای یاسایی ئاسایشی خۆراكی ژماره 2ی ساڵی 2022 ئاماژه‌ی پێداوه تاكۆتایی ساڵی دارایی 2023 ، ئه‌گه‌ر هاتوو یاسایی بودجه په‌سه‌ند نه‌كرا.
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه به‌وه‌شی دا هه‌ر زیاده پاره‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی یاساكانی سه‌روه ئاماژه‌مان پێدا وبه‌ش به‌شه له‌چوار چێوه‌ی یه‌ده‌كی دارایی ساڵی دارایی داهاتوو 2023 خه‌رج ده‌كرێت و به‌شی دیكه‌ش وه‌كو یه‌ده‌كی دارایی بۆ حكومه‌ت ده‌مێنته‌وه تا په‌سه‌ندنی یاسایی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023 ، بۆ ئه‌وه‌ی كار به‌سندۆقی نه‌وه‌كان بكرێت به‌هۆی پێویستی به‌یاساییه‌ك له‌نێوان سندۆقی نه‌وه‌كان و بوونی پاره‌ی زیاده به‌رێگای بودجه‌ی ساڵانه ده‌بێت كه‌پێگیربێت به‌ده‌قه یاساییه‌كان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات