كه‌شناسی عێراق" پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

ناوخۆ
  • 6-08-2022, 13:31
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پێشنبیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌شوهه‌وا له‌رۆژانی داهاتوو راگه‌یاند و پێشبینی كرد ئاستی غوبار زیاتر ببێت و پله‌كانی گه‌رماش زیاتر داده‌به‌زێن. 
      كه‌شناسی له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" له‌ناچه‌ی ناوه‌راست ئاسمان ساماڵ و گه‌رمه‌ له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێ هه‌ور و پله‌كانی گه‌رماش تۆزێك كه‌متر ده‌بن له‌ئاستی دوێنێ، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور به‌هه‌مان شێوه‌ ئاسمان ساماڵ وهه‌ندێ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی هه‌ینی ده‌بن به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور ساماڵ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش هه‌روه‌كو رۆژی هه‌ینی ده‌بن.
     بۆ سبه‌ یه‌ك شه‌ممه‌ش له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور ساماڵ و گه‌رما ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بن به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما تۆزێك داده‌به‌زن. 
      بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور ساماڵ ده‌بێت له‌ناوچه‌ی باشوور ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت وپله‌كانی گه‌رماش تۆزێك له‌سه‌رانسه‌ری وڵات داده‌به‌زێت. 
     له‌رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌هه‌ر سێ ناوچه‌ باكوور وناوه‌راست و باشوور ساماڵ ده‌بێت له‌ناوچه‌ی باشوور گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش هیچ گۆرانكاریه‌كی به‌سه‌ردا ناهێت هه‌روه‌كو رۆژی پێشتر ده‌بن. 
     له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بن له‌رۆژی پێشتوور له‌سه‌رانسه‌ری وڵات هه‌روه‌كو له‌خشته‌كانی خواره‌وه‌ دیاره‌: