بەغداد - INA
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدی لە نیازی ئەنقەرە بۆ زیادكردنی ئاوەڕۆی ڕووباری دیجلە كردەوە، و رایگەیاند: شاندێكی توركیا سەردانی عێراق دەكەن بۆ بینینی خەزێنەی ئاو و دروستكردنی بەنداوەكان.
عەلی ڕازی گوتەبێژی فەرمی وەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی ئاوی لە بەنداو و عەمبەرەكان بۆ چارەسەركردنی كەمی ئاو لە ناوچە دوورەكان و پاڵنانی لە شەت ئەلعەرەب دەست پێكردووە، وتیشی: لە كۆبوونەوەیەكی تەلەڤیزیۆنی داخراوی نێوان لایەنەعێراقییەكان و توركیا چەندین تەوەری پەیوەست بەزیانی كەمی داهاتی ئاو خرایەڕوو.
ئاشكراشیكرد: عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی توركیا چەند خاڵێكی خستەڕوو لەوانە كە شاندێك بۆ بینینی دروستكردنی بەنداو و عەمبارەكانی ئاو ڕەوانەی عێراق دەكرێت و مەبەستی لایەنی توركی بۆ زیادكردنی ئاوی ڕووباری دیجلە پشتڕاست كردەوە.
ڕازی هۆكاری كەمی داهاتی ئاوەكەی بۆ لایەنی تەكنیكی و فراوانبوونی توركیا بە دروستكردنی بەنداو و كۆگای ئاو و هەروەها گەشەی زۆری دانیشتوان و سروشتی ساڵەكانی ئاو و گۆڕینیان بۆ ساڵانی لافاو گەڕاندەوە، و وتیشی: گۆڕانكارییەكانی ئاو كاریگەری نەرێنی گەورەیان لەسەر داهاتە نزمەكان هەبووە.