بەغداد - IMA
دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لە سودمەندانی كۆمەڵایەتی كرد پارە كەڵەكەبوەكانیان وەربگرن.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەستەكە دەسەڵات داوا لە سودمەندانی كۆمەڵایەتی دەكات كە بڕی ئەو كۆمەكەی لەسەر كارتە زیرەكەكانیان كەڵەكەبووە وەرنەگرتووە تا پێش رۆژی 2022/8/15 وەریبگرن بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە بۆ سندوقی پاراستنی كۆمەڵایەتی.