كەربەلای پیرۆز - INA
شارەوانیی كەربەلا پیرۆز ئەمڕۆ پێنجشەممە وردەكارییەكانی پلانی خزمەتگوزاری بۆ سەردانی عاشورای ڕاگەیاند.
فەرمانگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەڕێوبەرایەتی شارەوانیی كەربەلای پیرۆز پلانی كاری یەكخراوی لەگەڵ پێداویستییەكانی ئامادەكردووە، بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری شارەوانی بۆ میوانانی ئیمام حوسێن و عەباسی برای سەلامی خوایان لەسەر بێت.
ئاشكراشیكرد: بەسەرپەرشتی نەسیف جاسم ئەلخەتابی پارێزگاری كەربەلا، ئەو پلانە پەسەند كرا، راشیگەیاند: 3000 كارمەند بەشداری لە پلانەكەدا دەكەن، و ناوەندی شار و ناوچەكانی دەوروبەری دابەشكراون بەسەر هەشت كەرتی شارەوانیدا، جگە لە ستافی بەشی پاركەكان و میكانزمە ناوەندییەكان و دابەشكردنی وۆركشۆپەكان و پشتیوانیكردنی كەرتی شارەوانییەكان بە هەوڵی ئۆتۆماتیكی و بەردەوام.