بەغداد - INA
وەزارەتی پیشەسازی كانزاكان ئەمڕۆ پێنجشەممە، دیارترین كاری ئەنجامدراوی وەك بەشێك لەپلانی ئاوەدانكردنەوەی كارگەی چنین لەعێراق ئاشكرا كرد.
سەنتەری ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمپانیای گشتی پیشەسازی چنین و چەرم پلانێكی یەكخراوی بۆ ئاوەدانكردنەوە و نوێكردنەوەی كارگەی چنین لە كارگەكانی كۆمپانیاكەدا داڕشتووە.
ئاشكراشیكرد: بەپێی پلانەكە كارگەی پۆشاكی ناو كارگەی جلوبەرگی موسڵ ئاوەدانكراوەتەوە و هێڵەكانی بەرهەمهێنانەكەی نوێكراوەتەوە و ئەوەش پاش تێكشكانی لەلایەن چەتەكانی داعشەوە، ئەوە جگە لە تەواوكردنی قۆناغی یەكەمی ئاوەدانكردنەوەی كارگەی چنینی دیوانیە.
رونیشیكردەوە: كار بۆ تەواوكردنی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە لە چوارچێوەی پلانی وەبەرهێنانی ساڵی 2022دا دەكرێت، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێڵی بەرهەمهێنانی بەتانی كارگەی سۆفییەكان ئاوەدانكراوەتەوە و كارگەی چنین لە كارگەی چنینی واست نۆژەنكراوەتەوە، ئاشكراشیكرد: ئێستا هێڵەكانی چنین لە كارگەكەدا بەباشی كار دەكەن و ئێستا كار بۆ ئاوەدانكردنەوە و نوێكردنەوەی ئەو هێڵە چنینانەی لە كارگەكانی كۆمپانیاكەدا لە ڕێگەی پلانی وەبەرهێنانەوە بەردەوامە.