عامری و پلاسخارت دۆخی سیاسی و تۆپبارانی توركیا تاوتوێ‌ دەكەن

سیاسی
  • 4-08-2022, 20:06
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری و جینین پلاسخارت نێردراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارودۆخی سیاسی و تۆپبارانەكانی توركیایان تاوتوێكرد.
    نوسینگەی عامری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمڕۆ لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازیكرد لە جینین پلاسخارت نێردراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ڕێگاكانی چارەسەركردنی بنبەستی سیاسی و پێویستی بەردەوامبوون لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەیشتنەكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامە واقیعی و پەسەندەكان و گرتنەبەری چوارچێوە دەستوورییەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
    راشیگەیاند: بۆردومانی توركیا و ئەو دەستدرێژیانەی لەلایەن توركەكانەوە دەكرێت لەسەر سنووری عێراق گفتوگۆی لەبارەوە كراوە"
    لەبەرامبەردا پلاسخارت وتی: "پێویستە بارودۆخی سیاسی عێراق جێگیر بكرێت و چارەسەری هاوبەش بدۆزرێتەوە كە هەموو لایەنەكان ڕازی بكات".