بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیكردەوە: كە كەشوهەوای گەرم فاكتەرێكی یارمەتیدەرە بۆ هەڵگیرساندنی ئاگركەوتنەوە، وتیشی: هۆكارە ڕاستەوخۆكان زۆرن كە گرنگترینیان بەردەوامبوونی نا ڕێكوپێكی و نەبوونی كۆنترۆڵە كە ڕووداوەكانی زۆر زیادی كردووە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شاستانی، لیوا كازم بوهان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كەش و هەوای گەرم فاكتەرێكی یارمەتیدەرە، بەڵام ئاگرەكان بەزۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەرپێچیانەی كە لە رێنماییەكانكراوە.
ئاشكراشیكرد: بە بەكارهێنانی هەڵەی خاڵی كارەبایی و ژمارەیەكی زۆری مۆلیدەكان و بڵاوبوونەوەی تانكی سووتەمەنی لە نزیكەوە و بەكارهێنانی كەرەستەی بیناسازی دەست پێدەكات، وتیشی: پێشێلكارییەكان زیادكراوی دروستكردنی كۆنتڕۆڵی زیادكراو و زۆربوونی عەمبارەكان و بازاڕە هەڕەمەكیەكان دەگرێتەوە.