بەغداد INA
بەناوی خودا
خودای گەورە دەفەرموێت ولوشاء لجعلكم امة واحدة ولكن یضل من یشاء ویهدی من یشاء ولتسئلن عماكنتم تعملون
کەسانێک هەن کە لەسەرژێی یەکڕیزی شیعان دەژەنن، ئەمەش بێگومان مەسەلەیەکی زۆر گرنگە.
بەڵام یەکڕیزی پێویستە بەگوێرەی ڕێسا گشتیەکان بێت بەپێی یاسا ئاسمانی و شەرعی وسیستەمە کۆمەڵایەتیە ناسراوەکانی لای خاوەن بڕیار.
گەروانەبێ ئەدی شڕۆڤەی جیاوازیەکانی ئیمامە پاکژەکان لەگەڵ ئامۆزاکانیان نەوەی العباس چیە؟ تاکو کار گەیشتە ئەوەی کە ئیمامەکان کوژران بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ.
بەڵێ یەکڕیزی ئێستا زۆر گرنگە گەر لەسەر خۆشەویستی نیشتیمان و نەهێشتنی پاشکۆیەتی وچاکسازی ڕاستەقینە ونەهێشتنی گەندەڵی وگەندەڵکاران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا
بونیاد بنرێت وپشتببەستێت بە خزمەتکردنی هەژاران ونەداران ونەهێشتنی تاکڕەوی وقۆرخکردنی پارەو لەلایەن بەرپرسانەوە،بەپێچەوانەی وێنا پرشنگدارەکەی ڕێبازەکە ، نەک بە توندوتیژی وقۆرخکردنی دەسەڵات وستەمکاری، بەڵکو عێڕاق پایتەختی یەکەمی شیعەگەریە واتە گەڕانەوەی هەمووان
بۆ عێڕاق نەک پاشکۆیەتی بۆ ئەوانی دی.
لەجەنجاڵی ئەمەدا دوو خێوەت هەبوون ،یەکێکیان هی ئەوانەبوو کە داوای یەکڕیزیان دەکرد بەبێ هیچ بەرچاوڕوونیەک،
خێوەتەکەی دیکەش ئەوانەبوون کە داوای یەکڕیزیان دەکرد بەپێی پێوەرو بنەمای ئەقڵ و ئایین وکۆمەڵایەتی ونیشتیمانپەروەری وڕەوشتی.
بێگومان بەگشتی ئێمەلەگەڵ دووەمداین بەتایبەتی بەوزانینەی کە ئەمەیە مەڕجەعیەت و گەل و ژیرەکان لێمان داوا دەکەن.
گرنگە لێرەدا کە سەرنج ڕابکێشین وڕاشکاوانە بڵێین کە خێوەتی ڕەوتەکەمان و خێوەتی چوارچێوە هەیەئەمەش مانای وانیە کە برایانمان لەحەشدی شەعبی سەربەیەکێک لەو دوولایەنەن.
من دەزانم کە ئەوان لەسەر ئەم ڕایەی منن لەوەی کەخوازیاری یەکڕیزیم بەگوێرەی چوارچێوە ئاسمانی وئایینی مرۆیی وباوەڕەکان، تێکۆشەرانی حەشدی شەعبی
لەبیروڕاکانی ئێمەوە نزیکترن واتە ئالی سەدڕ بگرە زۆربەیان زۆربەیان لەهەوادارانی هەردووشەهید سەدڕیەکانن ڕوحی پاکیان پیرۆزبێت.
لێرەوە سڵاوی خودایان پێدەگەیەنم وهیواخوازم کە بچەسپێن ئارامگربن لە مەیدانی تێکۆشاندا وخودا لەگەڵیاندا کۆمان بکاتەوە لە ژێر بەیداخی هەقێکی ڕەها خاوەنی
چەرخ سەروەری چاکسازان ئیمام مەهدی خوازووتر بۆمانی ڕەوانە بکات.
من دەزانم ئەوانە ئازان ودڵسۆزن و ئەوانە سەربازی عێڕاقن وجەنگاوەرن لەژێر ئاڵای ئالی سەدڕ دژبە داگیرکاری خودا سەریانکەوێنێت، ئەوان لەعێڕاق وبۆعێڕاقن پاشکۆیەتی قبوڵ ناکەن وتەنها دوای ڕزگارکەروچاکساز دەکەون
لە ئالوبەیتی پێغەمبەر د،خ
لەخودای مەزن داواکارم ئێمەوئەوان کۆبکاتەوە
و جیاوازی لەنێوانماندا نەمێنێت ومن دەزانم کە ئەوان خوازیاری پارە ودونیا نین بەڵکو خوازیاری هەقن هەقیش هەمیشە سەردەکەوێت.