سەڵاحەدین / INA فلیح عوبەیدی
پارێزگای سەڵاحەدین ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە
کۆششەکانی یاسای ناونانی سامەڕڕای وەکو پایتەختی ژیاری ئیسلامی ئاشکراکرد..
پارێزگاری سڵاحدین خزەیر هلوب لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی
پارێزگاکە لەکۆششدایە بۆ دەرکردنی ئەم یاسایەو پڕوژەی دروستکردنی نەخۆشانەیەکی 400 قەرەوێڵەیی لە بەرایی بەرنامەی کارەکانیدایە.
وتیشی کە هەندێک پڕۆژەهەن لەپارێزگاکەداجێبەجێدەکرێن بە یاسای ئاسایشی خۆراکی،
جگەلەوەش هەندێک پڕۆژەی گرنگ لە بەرنامەدایە لەبودجەی سندوقی ئاوەدانکردنەوە جێبەجێدەکرێت.
وتیشی کە حکومەتی خۆجێیی پڕۆژەی دوورمەوداونزیک مەودا ومامناوەندی جێبەجێدەکات بەتایبەتی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانە، ئاماژەشی بەوەکرد کە
پڕۆژەی ئاوەڕۆی سامەڕڕا 75٪ ی تەواو کراوە، لەچەند مانگی داهاتووشدا کاری جیاکار ئەنجام دەدرێت لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان.