هەولێر -INA
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنچشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كۆبونەوە
لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئامادەبوونە ، و لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق دەکرێت".
دوایی کۆبوونەوە بارەگای بارزانی ڕاگەیندراوێک بڵاوکردەوە وتێدا هاتووە: ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 4ـی8ـی 2022 سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە بەڕێزان د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا:
کاربکرێت بۆ یەکھەڵوێستیی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە رووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.