لیوا یەحیا ڕەسووڵ دەستگیركردنی پێنج تیرۆرستی لە سلێمانی ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 4-08-2022, 14:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزی چەكداری، دەستگیركردنی پێنج تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
     رەسوڵ، لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوایدا هاتووە، رایگەیاند، "بە ئۆپەراسیۆنێكی كەم وێنە كە بە وردبینی و خێرایی تایبەتمەند بوو، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش توانیان". بە دەستگیركردنی پێنج ئەندامی تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی".
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تیرۆریستان، فەرمانی دەستگیركردنیان دەرچووە بەپێی ماددەی (4)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا".