بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ باسی ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆی کرد کە لە سەرەتای ساڵی ئێستای 2022ەوە تۆمارکراون، و لەکاتێکدا ڕایگەیاند کە نزیکە لە دەستپێکردنی پڕۆژەی پشکنینی ئۆتۆمبێل بە هەزە، ئاماژەی بەوەدا کە کرێی تۆمارکردنی ماتۆڕسكیلی جۆری توک-توک کەمکراوەتەوە .
زیاد قەیسی، بەرپرسی بهڕێوهبهرایهتی راگهیاندن، به ئاژانسی ههواڵی عێراقی راگهیاند، "ژمارهی رووداوهكانی هاتوچۆ له سهرهتای ئهمساڵهوه تا ئهمڕۆ گهیشتووهته 4800 ڕوداو".
زیاد قەیسی وتیشی: "ڕووداوەکان لە نێوان وەرگەڕان و پێکدادان دابەشکرابوون"، ئاماژەی بەوەشدا کە "زۆربەی ڕووداوەکان لەسەر ڕێگا سەرەکییەکانن بەهۆی خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل".
سەبارەت بە پشكنینی ئۆتۆمبێل و مانەوەیان، قەیسی دووپاتی كردەوە كە "بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ كار لەسەر پرۆژەیەك دەكات كە لە ماوەی مانگێكدا جێبەجێ دەكرێت بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێلەكان بە بەكارهێنانی هەزە".
سەبارەت بەو ڕێکارانەی کە بۆ تۆمارکردنی “توک-توک” گیراونەتەبەر، ناوبراو ڕوونیکردەوە، “بەڕێوەبەرایەتی بڕی کرێی تۆمارکردنی ماتۆڕسكیلی توک-توکی لە 480 هەزارەوە بۆ 150 هەزار دینار کەمکردەوە”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “بەڕێوەبەرایەتیەکە وادەی تۆمارکردنی دیاریکردووە”. تا یەکەمی مانگی ئەیلولی داهاتوو، دوای ئەوە هەموو پاسکیلەکانی تۆمارنەکراو ڕەوانەی گومرگ دەکرێن”.