بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری بە هەوڵی نیشتمانی دروستكردنی تۆپی D30 ی ڕاگەیاند و لە كاتێكدا ئاماژەی بە سەركەوتنی پشكنینی ئەزموونی كرد، نووسراوێكی ئاراستەی دەستەی پیشەسازیكردنی سەربازی كرد.
بەڕێوەبەری بەشی پشكنین و قبوڵكردنی وەزارەتەكە لیوامحەمەد سەبیح محەمەد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : دەستەی پیشەسازی سەربازی توانی بە هەوڵی 100%ی نیشتمانی تۆپی 120 ملم D30 دروست بكات و ئاماژەی بەوەشكرد : كە پشكنینی سەرەتایی تۆپەكە ئەنجامدرا و سەركەوتوو بوو.
محەمەد ووتیشی : تۆپەكە گرنگە و وردبینییەكی بەرزی هەیە لە مەیدان لە بەركەوتن لەگەڵ دوژمن، هەروەها یەكێكە لەو چەكانەی كە لەلایەن سوپای جیهانەوە پەسەند كراوە و دەتوانرێت لەگەڵ تۆپخانەكانی سوپای عێراقدا بەكاربهێنرێت و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەدای تەقاندنی تۆپەكە زۆر باشە، و هیچ وەستانێك یان كاریگەری لاوەكی كەم و كوڕی لە بەرهەمهێناندا نەبووە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەوەی ماوەتەوە هەڵسەنگاندنی پۆلێنكردنە لەسەر میكانیزمەكانی تێدایە و بەشەكانی تۆپەكە و ڕادەی كاریگەرییەكانیان و فڕێدانی بەسەریدا، بۆ ئەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەی كۆتایی ڕابگەیەنرێت، هیوای خۆی دەربڕی :كە دەستەی پیشەسازی سەربازی بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی پێداویستییەكانی سوپای عێراق بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی وڵات.
محەمەد داوای لە دەستەی پیشەسازی سەربازی كرد زیاتر دروستكردنن و پێشخستنی چەكەكان بەمەبەستی پشتیوانی لە سوپای عێراق و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی دیكە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات