فڕۆكەوانی مەدەنی كردنەوەی ترانزێت لە فڕۆكەخانەی بەغدا بۆ چەند وڵاتێك ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 4-08-2022, 11:52
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام ئەلمەلا
    ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی نیازی كردنەوەی ترانزێتی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەگەڵ چەند وڵاتێكدا ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە دەبێتە تەواوكەری بودجەی پارەی بۆ دابین دەكرێت.
    جیهاد ئەلدیوان بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: دەستەی فڕۆكەوانی دامەزراوەیەكی جێبەجێكارە و رێنمایی لە لیژنەی باڵای سەلامەتی نیشتمانی وەردەگرێت سەبارەت بە پرسی كارتی نێودەوڵەتی و ئاماژەی بەوەشكردووە: هەموو فڕۆكەخانەكانی عێراق داوای كارتی كوتانی نێودەوڵەتی لە گەشتیاران دەكەن كە مەرجەكانی كارتی كوتانی نێودەوڵەتیی تێدایە و ئەو وڵاتەی كە دەتەوێت گەشتی بۆ بكەیت.
    دیوان ئاماژەی بەوەشكردووە: چەند ڕێكەوتنێك لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فڕۆكەوانی عەرەبی و بیانی هەیە بۆ هاوكاری و هەماهەنگی و ڕوونیشیكردەوە: كە هاوكاری لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا هەیە كە پشت بە هەڵگرە نیشتمانییەكان دەبەستێت كاتێك كە كۆمپانیایەكی هەڵگری نیشتمانی بێت كە پێشكەشی كۆمپانیای فڕۆكەوانی مەدەنی دەكرێت دەسەڵات هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆكەوانی مەدەنی وڵاتان دەكات بۆ گەشتكردن و هەماهەنگی لەگەڵیان بۆ جێبەجێكردنی هێڵەكە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: زۆربەی ئەو وڵاتانەی كە هاوكاریمان لەگەڵدا هەیە، هەروەها ترانزێتێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەكرێتەوە لەگەڵ چەند وڵاتێك، كە سەرچاوەی بۆ بودجەی گشتی و فڕۆكەوانی مەدەنی دروست دەكات.