به‌غداـ INA
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح هادی ئه‌لعامری راگه‌یاند كه‌پشتگیری خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ههروهكوه سه‌ید موقته‌دا سه‌در داوای كردووه.
عامری له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌توو راگه‌یاند" پشتگیری له‌داواكاری سه‌ید موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نحامدانی هه‌ڵبژاردانی پێشوه‌خته چونكه هه‌ڵبژاردنی رابردوو گه‌ڵێك گومان و نارازی له‌سه‌ر هه‌بوو.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌مه پێویستی بهدیالۆگێكی نیشتیمانی گشتی هه‌یه له‌پێناو ده‌ست نیشانكردنی میكانیزم و پێداویستی و دیاریكردنی كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، هه‌روه‌ها دابینكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو له‌پێناو ئه‌نجامدانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و پاك و زۆڵاڵ كه‌ببن به هۆی گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتی به‌پرۆسه‌ی سیاسی.