بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی كەشناسی هەرێم كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا كەم ببێتەوە.
لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون و گەرم دەبێت، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باكوور روون دەبێت و پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەشوهەوای رۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور روون دەبێتەوە، پلەكانی گەرماش لە رۆژی پێشوو نزیكن، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باشوور روون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە رۆژی پێشوو دادەبەزن".
ئاماژەی بەوەشدا : كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەكانی باكووری ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە، لە كاتێكدا كەشوهەوای هەرێمی باشوور ڕوون و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست كەم دەبنەوە و كەمێك بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە باكوور و بەشەكانی باشووری وڵات.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور ڕوون دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باشوور ڕوون و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست كەمێك دادەبەزێت، هەروەها لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و هەینی و كەش و هەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو:
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات