بەغداد - INA
موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی كرد دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئێستا.
سەید سەدر لەوتارێكی تەلەفزیۆنیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری كردووە، رایگەیاند: ئەوان واتان لێناكەن كە شۆڕش خەباتێكی دەسەڵات بێت، و وتیشی: بانگەشە بەدكارەكان ڕێگربوون لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە، و هیچ خاڵێكیش نییە بۆ گفتووگۆكردن لەگەڵیان.
ئتاشكراشیكرد: چاكسازی تەنها بەقوربانی دێتەدی و من ئامادەم بۆ شایەتیدان بۆ چاكسازی، وتیشی: شۆڕشەكە بە پۆشتە دەستی پێكرد و ئەوانیش بەشێكن لە خەڵك.
رونیشیكردەوە: كە ئەو هەرگیز خوێنڕشتنی قەبووڵ نەدەكردوە.
سەید سەدر داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی كرد دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئێستا، و وتیشی: دەبێت شۆڕشگێڕان و خۆپیشاندەران بمێننەوە و بەردەوام بن، سوپاس و پێزانینیش هێزە ئەمنییەكان و لایەنگرانی شۆڕش.