بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوڵاتیانی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئاگاداركردەوە.
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەكە بە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:
لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە، كەشناسی هۆشداری داوەتە هاوڵاتیان لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئەو هۆشدارییانە بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان و دامودەگاكنی دەوڵەت رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
كەشناسی داوای لەو هاوڵاتیانەش كرد كە كارییان نەچنە بەر تیشكی خۆر.
ئاشكراشكرد: بەرزبونەوەی شەپۆلی گەرما لە كۆتایی هەفتەدا وردە وردە دەست دەكات بە دابەزین، وتیشی: ئەم شەپۆلە لە ناوەڕاستی مانگی تەموزەوە دەستی پێكردوە و تا سێی یەكی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت.